بە هەوڵ و ماندووبوونی هونەرمەند عەلی عابدی ژیان و ئاوازەکانی ژەنیار وگورانیبێژی کورد هونەرمەند ڕەشید فەیزنژاد لە دوتۆی کتێبکدا کۆکرایەوە
کتێبی “لە دڵمایە” لە نووسین و کۆکردنەوەی عەلی عابدی نموویەکی ئەمەگناسییە بۆ هونەرمەندانی گەلەکەمان کە لە کاتی زیندووبوونیاندا رێزیان لێ بگیردرێ و بە کۆمەڵگەی هونەردۆستان زیاتر بناسرێن.
لە کتێبی “لە دڵمایە” چەند کەس لە هونەرمەندان و نووسەرانی کورد لەسەر ژیانی هونەریی هونەرمەند ڕەشید فەیزنژاد بابەت و وتاری پێوەندیداریان نووسیوە
کەسانیک وەکوو عەلی عابدی، ڕەحیم لوقمانی، عەزیز شارۆخ، ڕەسووڵ میرزاپوور، محمەممەد ناهید و خودی ڕەشید فەیزنژاد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کتێبە عەلی عابدی بە شێوەی زانستی
نۆت و هۆنراوە و ناسنامەی 55 گۆرانی هونەرمەند ڕەشید فەیزنژادی نووسیوەتەوەو بە کۆکردنەوەی هۆنراوەو ونۆتی ئاوازەکانی ئەو هونەرمەندە گەنجینەیەکی باشی پێشکەش بە مووسیقی کوردی کردووە.
شایانی باسی ناوی کتێبەکە” لە دڵمایە” لە هونراوەو ئاواز و چڕینی مامۆستا فەیزنژاد وەرگیراوە.