بڵاوكراوه‌ی ئیشپیگلێ ئاڵمان ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی ئاڵمان له ڕۆژی ڕابردووه ده‌ستی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی كرد و سه‌ره‌تا به‌شێك له به‌شی سووته‌مه‌نیی فڕۆكه‌كانی بۆ وڵاتی ئۆردۆن گواسته‌وه و قه‌راره له هه‌نگاوی دواتردا فڕۆكه شناساییهكانی “تۆڕنادۆی” و كه‌لوپه‌لی نیزامی خۆی بۆ ئه‌و ولاته ده‌گوازێته‌وه. به كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی خۆی له وڵاتی توركیه كێشه و ململانێی نێوان ئه‌و دوو وڵاته قوڵتر بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و بڵاوكراوه‌یه ده‌نووسێ، فڕۆكه‌كانی تۆڕنادۆ تا كۆتایی ئه‌و مانگه چالاكییه‌كانی خۆیان له توركیه درێژه پێده‌ده‌ن و پاشان ئه‌و وڵاته به‌جێ دێڵن. ڕۆژانه چه‌ندین جار عه‌مه‌لیات خۆیان له‌و پایه‌گایه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
نزیك به ٢٦٠ سه‌ربازی ئاڵمانی له ئینجێرلێك جێگیرن. فڕۆكه‌كانی تۆڕنادۆ، هێزه‌كانی ئاڵمان له چوارچێوه‌ی ناتۆ و به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی داعش ڕۆژانه چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی شناسایی و گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی بۆ فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چوونه‌ده‌ری سه‌ربازانی ئاڵمان له پایه‌گای ئاسمانیی ئینجێرلیك به‌هۆی دژایه‌تیی توركیه سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری نوێنه‌رانی پارلمانی ئاڵمان بۆ ئه‌و پایه‌گایه بوو. پاش ماوه‌یه‌ك دانیشتن و وتووێژی بێ ئاكام، كابینه‌ی ئاڵمان ڕۆژی٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ بڕیاری دا كه هێزه‌كانی خۆی له پایه‌گای ئینجێرلیك له توركیه بكشێنێته‌وه.