نوینەرەی تایبەتیی سەرۆکی ئامریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەیەنێ، کە وڵاتەکەی رێز لە خواستی خەڵکی باشووری کوردستان دەگرێ.لە کۆبوونەوەکی هاوبەشی نێوان نێچیرڤان بارزانی و برێت مەک گۆرگ، مەک گۆرگ لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانەوە رایگەیاند، وڵاتەکەی ”تێبینیی لەسەر وادەی پرۆسەکە هەیە، بەڵام رێز لە خواستی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگرێ“.
نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئامریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕێزی لە قارەمانێتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی لە شەڕی دژی داعش گرت و داوای کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ”دیالۆگ و گفتوگۆیەکی جددی دەست پێ بکاتەوە“.
هەروەک لە کۆبوونەوەیەدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای سەردان و هاوکارییە بەردەوامەکانی ئامریکا بۆ کوردستان و پێشمەرگە، رایگەیاندووە، کوردستان ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بکا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ریفراندۆمی بە مافی رەوای خەڵکی کوردستان زانی و کە ”خەبات و تێکۆشان و قوربانییەکی زۆری بۆ ئەم مەبەستە داوە“ و رایگەیاندووە، حکوومەتی عێراق ”چەندین ساڵە دەستووری جێبەجێ نەکردووە و ئێمەش مافی خۆمانە چارەنووسی خۆمان دیاری بکەین.