دادگایه‌كی پێداچوونه‌وه‌ی كەنەدا، پشتگیری له بڕیاری دادگای (ئۆنتاریۆ) كرد كه سزای ئێرانی كردووه به پێبژاردنی بڕی ١.٧ میلیارد دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بووی قوربانیانی ئامریكایی ده‌ستی تیرۆر، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند ڕۆژێك له بڕیاری دادگایه‌كی فیدڕاڵی ئامریكی له مانهانتن له نیویۆرك دێ، كه تێیدا بڕیار درا به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوه‌ندێكی بازرگانی ٣٦ نهۆمی، بۆ قه‌ره‌بووی قوربانیانی تاوانه تیرۆریستییه‌كان.
محه‌ممه‌د ڕه‌زا نۆبەخت، وته‌بێژی ڕەسمیی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانی لە كاردانهوهیەکدا ، ڕه‌تی كرده‌وه و گوتی من ئاگاداری ئه‌و بڕیاره نیم.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی (ناشناڵ پۆست)ی كانادا، له ژماره‌ی ڕۆژی ڕابردووی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه، دادگا تانه‌یه‌كی ئێرانی له بڕیاره‌كه، ڕه‌ت كرده‌وه.
پێشتر دادگای فیدڕاڵی کەنەدا، حوكمێكی ده‌ركرد كه تێیدا تاران به پشتیوانیكردن له تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كا و بڕیاری دا، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌ره‌سته و موڵكدا بگرێ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی كه تاران ڕێكیخستووه و له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنانی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فەڵهستینییهوه له ته‌مووزی ٢٠١٦ ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، هه‌ر خێزانێكی ئەمریكی كه له هه‌شت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا له‌نێوان ساڵانی ١٩٨٣ بۆ ٢٠٠٢ ئه‌نجام دراون و قوربانییان داوه، قه‌ره‌بووی دارایی بكرێنه‌وه، پاره‌كه‌ش له سه‌روه‌تی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێرانی له کەنەدا، دابین ده‌كرێ.