سه‌ناتۆر جۆزێف لیبێرمه‌ن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له پاریس ڕایگه‌یاند كه ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ گۆڕینی ئێران پێویسته ڕێژیمه‌كه‌ی بگۆردرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی یورۆ ریپۆرتێر، سه‌ناتۆر سه‌ناتۆر جۆزێف لیبێرمه‌ن سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئێستای ئا‌مریكا له هه‌مبه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، ڕێژیمی ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌منیه‌تی ئا‌مریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها ئه‌منیه‌تی جیهانیشی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
كۆماری ئیسلامیی به ڕێژیمێكی توندئاژۆی ئیسلامی ده‌زانێ و ده‌ڵێ، زیاتر له هه‌موو وڵاتانی جیهان پشتیوانی له تیرۆریزمی جیهانی ده‌كا، مافی شارۆمه‌ندیی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی پێشێل ده‌كا، له هه‌وڵی ئه‌وه دایه ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بخاته ژێر چۆكی خۆی، خه‌ریكی دروستكردنی مووشه‌كی بالستیكی دوورهاوێژه و له‌وانه‌یه به‌مه‌به‌ستی كڵاوه‌كه‌ی ناوكی به‌كاریان بێنێ.
هه‌روه‌ها سه‌ناتۆر جۆزێف لیبێرمه‌ن ده‌ڵێ، هه‌ر ئێستا پسپۆڕانی سیاسی له ئا‌مریكا له حاڵی تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران دان و ئه‌گه‌ر ئێران به‌و شێوه‌یه درێژه به كاره‌كانی بدا له‌وانه‌یه گه‌مارۆی قورستری بخرێته‌سه‌ر و ئامریكاش له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه.
ناوبراو له كۆتاییدا گوتی، كاتێك له ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕێژیمی ئێران ده‌ڕوانی جگه له توندوتیژی، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه و پشتیوانیكردن له تیرۆریز و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ هیچی دیكه نابینی. ئه‌وه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، ئێمه زۆرمان هه‌وڵ بۆ گۆڕینی دا به‌ڵام ئه‌و وڵاته پێویستیی به گۆڕینی ڕێژیمه‌كه‌ی هه‌یه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شازاده توركی فه‌یسه‌ڵ سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، ئه‌و وڵاته هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر كاری خومه‌ینی به دروشمی هه‌نارده‌ی شۆڕش بۆ وڵاتانی ناوچه ده‌ستی پێكردو ئێستاش بۆته گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریزم له جیهاندا و مافی خه‌ڵكی وڵاته‌كی بهڕاشكاری پێشێل ده‌كا. هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و دواییانه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران نادێموكراتیك و ناڕه‌وایه، چونكه خامنه‌یی وه‌كوو هه‌موو دیكتاتۆڕهكانی دیكه‌ی جیهان به‌ربژێره‌كان دیاری ده‌كا و ئه‌وه‌ش دژی پێوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دێموكراتیك له جیهان دایه.
فه‌یسه‌ڵ له درێژه‌دا ده‌ڵێ، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ له دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا دادگایی بكرێن.
شایانی باسه له‌و كۆنفرانسه‌دا هه‌یئه‌ته پارلمانییهكانی بریتانیا، ئیتالیا، ئاڵبانی، میسر، تونێس، ئۆردۆن و كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی دیكه‌ی ئورووپایی و هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری جیهانی به‌شدار بوون.