بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند کە واشنگتۆن بژاردەی نیزامیی بۆ رووبەرووبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێرانی لە بەردەستدایە.
بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای کرد، واشنگتۆن بژاردەی نیزامیی بۆ رووبەرووبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێرانی لەبەر دەست دایە و لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئۆباماشدا بڕیاری بەئامانجكردنی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێرانیان دراوە.
وێندی شێرمەن، نوێنەری ئەمریكا لە هەیئەتی وتووێژی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ، ئێران لە ئێستادا توانای گەیشتن بە چەكی ئەتۆمی نییە و رێككەوتنی ئەتۆمی، بەشێك لە گەمارۆكانی سەر ئەو وڵاتەی كەمكردەوە و بە گەمارۆكانی تایبەت بە پرسی مافی مرۆڤ و پشتیوانی لە تیرۆریزم و بەرنامە موشەكییەكان، فشارێكی زۆرتر خراوەتە سەر ئێران، ئەوەش وایكردووە دەستپێراگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆمی بوەستێ.
هەروەها ئەو ئەندامەی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا ئاشكراشی دەكا، لە سەردەمی سەرۆكایەتی ئۆبامادا، بڕیاری بژاردەی نیزامیی بۆ بەئامانجكردنی بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ لە ئێران درابوو.