كاربه‌ده‌ستانی عێراق ڕایانگه‌یاند كه پاش 8 مانگ شه‌ڕی قورس له شاری موسڵ دوایین مۆڵگه‌كانی داعشیان تێكه‌وه پێچا و ئه‌و شاره‌یان له داعش پاك كرده‌وه.
به‌پێێ ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، حه‌یده‌ر عیبادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه به گرتنه‌وه‌ی مزگه‌وتی “ئه‌لنووری” و “مناره ئهلحدبا” كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق هات.
حه‌یده‌ر عیبادی، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق گوتی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی ئهنووری، دانپێدانانی ڕه‌سمیی داعش به شكستهێنانی خۆیان بوو. ژێنراڵ یه‌حیا ڕه‌سووڵ یه‌كێك له وته‌بێژه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق گوتی، وڵاتی خه‌یاڵیی داعش ڕووخا و دوایین مۆڵگه‌ی ئه‌و هێزه تیرۆریسته له شاری موسڵ كه به شوێنی ناوه‌ندی خه‌لافه‌ت ناسرابوو گیرایه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا له هێندێك له گهڕهكاكانی كۆنی شاری موسڵ له‌وانه‌یه خۆیان حه‌شاردابێ ده‌سه‌لاتی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی تێكه‌وه ده‌پێچرێ.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ده‌ڵێ، ئازادكردنی مزگه‌وتی ٨٥٠ساڵهی موسڵ كه داعش خه‌لافه‌تی تێدا ده‌كرد 3 ساڵ له‌وه‌پێش ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی له‌و شوێنه‌وه خه‌لافه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند.
سه‌رهه‌نگ رشایان دیلون، وته‌بێژی هاوبه‌شی عه‌مه‌لیاتی به‌ره‌ی دژه داعش به ڕێبه‌ریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی داعش له شاری موسڵ كه‌متر له یه‌ك كیلۆمیتری چوار گۆشه‌یان به‌ده‌ست ماوه‌ته‌وه و ئه‌ویش له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆتایی به دوایین شوێنه‌وای داعش له‌و شاره دێ.