ئا‌مریكا سه‌باره‌ت دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی سووریه ئه‌و ڕێژیمه‌ی ئاگادار كرده‌وه و گوتی له هێرشی پێشوو دا زیاتر له ٨٠ كه‌س كوژران.
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ڕێژیمی سووریه‌ی ئاگاداركرده‌وه كه ئه‌گه‌ر له هه‌وڵی هێرشی دووپارهی شیمیایی بۆسه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یه‌تی ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش بكا كه تێچوویه‌كی قورس ده‌دا.
ئا‌مریكا گوتی، ئێمه هه‌ندێك زانیارییمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه ڕێژیمی سووریه له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرشی شیمیایی دایه.
كۆشكی سپی گوتی، كۆمه‌ڵێك چالاكیمان له ڕێژیمی ئه‌سه‌د بینیوه كه زۆر وه‌ك هێرشه شیمیاییه‌كانی خان شیخون كه به ده‌یان كوژراوی لێكهوتهوه، ده‌چێ.
كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر هه‌ر شار و ناوچه‌یه كه كوژرانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه ئا‌مریكا بۆ سڕینه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش له عێراق و سووریه له ناوچه ئاماده‌یه. ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و جاره‌یان چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ به‌كار بێنێ خۆی و ئه‌رته‌شی وڵاتهكهیڕووبهڕووی تێچوویه‌كی قورس ده‌بێته‌وه.
پێشتر ئا‌مریكا له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشی خان شیخون، پایه‌گایه‌كی هێزی ئاسمانیی ئه‌و وڵاته‌ی مووشه‌ك باران كرد.