٢٦٥ نوێنه‌ری پارلمانی ئورووپا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران مه‌حكوم كرد و هه‌روه‌ها داوایان كرد كه سپای پاسداران له لیستی ڕه‌ش بهاوێژرێ.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی پارلكانی ئورووپا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له هه‌مبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئێعدام له ئێران پێداگرییان كرده‌وه كه زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی 4 ساڵی یه‌كه‌می ده‌سه‌لاتی حه‌سه‌ن ڕۆحانیدا ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌نیا سه‌دی ٥٥ی ئێعدامه‌كانی تۆماركراو له ئاستی جیهاندا له ساڵی ٢٠١٦ ئه‌نجام داوه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاستی جیهاندا له بواری زیندانی و ئێعدامكردنی مێرمنداڵانی خوارووی ١٨ ساڵدا له پله‌ی یه‌كه‌می جیهاندایه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به وتاری حه‌سه‌ن ڕۆحانی كردبوو كه گوتبووی كه ئێعدامه‌كان به قانوونێكی باش و قانوونی خودا زانی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پشتیوانیكردنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له هێرشی شیمیایی و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرد.
نوێنه‌رانی پارلمانی ئورووپا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند، سپای پاسداران كۆماری ئیسلامیی ئێران كه ئابووریی ئێرانی له ده‌ست دایه به‌ڕاشكاوی ده‌ستی له سه‌ركوت و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ناوچه دا هه‌یه.
له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه به‌پێی قانوونی ڕێژیمی ئێران، ژنان مافی بوون به سه‌ركۆماری یان نییه و له پێدانی پۆسته‌كان باڵای ده‌زگای قه‌زایی وپۆسته سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی ئێران بێبه‌شن. ژنان به‌هۆی به‌دحیجابی سه‌ركوتی ده‌كرێن و زۆربه‌ی چالاكانی ژنان حوكمی درێژ ماوه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه. كچانی ٩ ساڵه ده‌توانن له‌گه‌ڵ زڕباوكیان ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ئورووپا داوایان له كۆمیسێری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردوه كه كۆمیسیۆنێك بۆ لیچكۆڵینهوه و به‌دواداچوون به كوشتاری زیندانیانی ساڵی ١٣٦٦ بكا.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه ئازاد و عادڵانه نییه و ئۆپۆزیسیون مافی به‌شداری كردنیان نییه و ده‌بێ پێبه‌ند به ئه‌سڵی وه‌ڵایه‌تی فه‌قی بن و بۆ هێندێك له پۆسته‌كانی ته‌نیا شێعه‌ی ١٢ ئیمامی ده‌توانن به‌ڕێوه‌بر بن كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له هێندێك ماف و پۆسته به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی باڵای ئێران بێبه‌شن و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن شورای نیگابان له‌گه‌ڵ ژنان شیاویان پێنه‌درا.
له كۆتاییدا داوایان له وڵاتانی دیكه‌ی ئورووپا و ئا‌مریكا كردوه كه پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران مه‌حكوم بكه‌ن و سپای پاسداران له لیستی ڕه‌ش بخه‌ن.