مایک پەمپیۆ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئامریکا (سیا) دەڵێ، کۆماری ئیسلامیی ئێران گەورەترین حکومەتی لایەنگری تیرۆریزم لە ئاستی جیهان دایە.
پەمپیۆ لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ” MSNBC” گوتی: ” کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ٦-٧ ساڵی رابردوودا پانتایی دەستەڵاتی لە خۆی زۆر فراوان کردووە و هەروەها رایگەیاند، ڕێژیمی ئێران دەسەڵاتی بەسەر بەغدا، دەسەڵاتی حزبوڵڵای لوبنان، یارمەتی دانی حوسییەکانی یەمەندا دەشكێ و گروپە شیعەکانی لە سووریە خەرێکی شەڕن. ئێران لە هەموو شوێنێکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ئامادەیە.”
کاربەدەستانی ئێران لە رابردوودا چەندین جار تۆمەتی پشتگیریکردن لە تیرۆریزم و پەرەپێدانی گرژی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەی بەدرۆ خستووەتەوە و ئەم تۆمەتانەی بەرەوررووی واشنگتۆن کردووەتەوە.