رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٣ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، عومه‌ر حه‌بیبزاده نیشتمانپەروەر و دۆستی حیزبی دیموکرات له شاری بۆکان به هۆی نه‌خۆشیی ماڵئاوایی له ژیان کرد. ناوبراو کوڕی کۆچکردوو وه‌ستا عه‌وڵای حه‌بیبزاده یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کانی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و هەروەها لە بنه‌ماڵه‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌په‌روه‌ر بوو. لایه‌نگری و هۆگریی عومه‌ر حه‌بیبزاده به‌تایبه‌تیتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٣٦٤ که یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی راسته‌وخۆ هاته ڕیزی تێکۆشه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه. ناوبراو برای پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان رزگار حه‌بیبزاده و هه‌روه‌ها مامی مه‌ندانه حه‌بیبزاده له هاوکارانی کوردکاناڵە. عومه‌ر حه‌بیبزاده له‌گه‌ڵ وه‌ستا عه‌وڵای باوکی به هۆی تێکه‌ڵاویی بنه‌ماڵه‌که‌یان له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات‌دا له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه زۆر ئازار دران، به‌ڵام هیچ کات سه‌ریان بۆ رێژیم دانه‌نه‌واند و له ناو خه‌ڵکدا به سه‌ربه‌رزی و خۆشه‌ویستیی ژیان. کاک عومه‌ر هه‌روه‌ها که‌سێکی ژینگه‌پارێز بوو. زێد و نیشتمانه‌که‌ی خۆش ده‌ویست و به‌تایبه‌تیی له زستانی دوو ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه که‌وته به‌ر سه‌رنجی خه‌ڵکی که له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی له پارکی ساحیلی بۆکان دانه‌وێڵه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بۆ باڵنده‌کان دابین دەکرد.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی‌دوایی ڕێزدار عومەر حەبیبزادە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستانی بەڕێزیان دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.