ئه‌نوه‌ر حسێنپه‌ناهی چالاکی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی گوندی قورچیا سه‌ر به‌شاری دێولان رۆژی یه‌کشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی شاری قوروه، ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
ناوبراو که نیشته‌جێی شاری تارانه به مه‌به‌ستی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌که‌ی گه‌رابووه که له ماڵی باوکی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ.
له دوای شه‌هیدبوونی سێ پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ٢ی پووشپه‌ڕ له شاری سنه، که دوو که‌سیان له بنه‌ماڵه‌ی حسێن پهناهییهکانی ئاوایی قورچیای لهیلاخن ، هێزه ئه‌منییه‌کان چه‌ندین که‌سی دیکه‌یان له‌وپێوه‌ندیه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
شایانی باسه له ئاکامی ده‌رگیری رۆژی هه‌ینی له شاری سنه که له نێوان پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌و هێزه‌کانی رێژیم هاته ئاراوه ، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه به‌ناوی ڕامین حسێن په‌ناهی به برینداری ده‌ستگیر کراوه و بنه‌ماڵه‌که‌ی دوای سێ رۆژ له زیندووبوونی دڵنیا نین و له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤیان ئاگادار کردوته‌وه.