کچە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خه‌ڵاتی تایبه‌تی ٢٧مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیی بە دەستهینا.
بەپێی سەرچاوە هەواڵدەریەکان “ژاله یوسفی نژاد” کاریکاتۆریستی کورد خه‌ڵاتی تایبه‌تی ٢٧مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانیی له ساڵی ۲۰۱۷ بەدەست هێنا.
فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمیک و کارتۆنی ڕۆمانی یه‌کێکه له ناسراوترین فێستیڤاڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له بواری کاریکاتۆر لە ئاستی جیهان دایە.
ژاله یوسفی نژاد ساڵی ۱۳۶۶ هه‌تاویی له شاری سنه له دایکبووه و ده‌رچووی به‌شی گرافیکی زانکۆی هونه‌ره جوانه‌کانه و، ماوه‌ی ۴ ساڵه به شێوه‌یه‌کی پڕۆفێشنال کاری هونه‌ری ده‌کا و تاکوو ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و بیانی بەدەست هێناوە.
هەروەها تەیموور قادری فیلمسازی کورد خەڵکی شاری کامیاران توانی خەڵاتی یونسکۆ بەدەست بێنێ و ببێتبە ڕێبەری فەرهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
قادری، لە فیلمێکلدا بە بابەتی “کۆچبەری” باسی لە خنکانی ئایلان کوردی کردوە کە بە هۆی شەڕی سووریە ڕێگای ئورووپای گرتبووە بەر و لە دەریادا خنکا.
شایانی باسە ئەو فیلمسازە کوردە هەتا ئێستا چەندین بەرهەمی ناوازەی هەیە و ١٨ خەڵاتی نێوخۆیی و بیانیی بەدەست هێناوە6666666