سێیه‌مین كه‌س له شاری نه‌غه‌ده له ماوه‌ی 3 مانگی ڕابردوودا و 4 كه‌سی دیكه‌ش له شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابروودا كوردێك له شاری نه‌غه‌ده به ناوی ئه‌بووبه‌كر قادرپوور، ته‌مه‌ن 53 ساڵه ده‌سبه‌سه‌ركراوه و بۆ شوێنێكی ناڕووان گواستراوه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕۆژی 25 جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری نه‌غه‌ده له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركران و شوێنێ ڕاگرتنی هیچ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان ئیداره‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری شنۆ 4 كه‌سی به ناوه‌كانی فه‌رعان سه‌یده‌پوور، یوسف سه‌یده‌پوور، ئومید سه‌یده‌پوور خه‌ڵكی ئاوایی بێژاناوێ و كه‌سێكی دیكه به ناوی عه‌بدوڵاهی خه‌ڵكی ئاوایی تاجه‌دین ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ گرتنگه‌كانی خۆیان گواستۆته‌وه.
یه‌كێك له نزیكانی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ركراوانه گوتی، ئه‌و كه‌سانه له ساردخانه‌ی شاری شنۆ كاریان ده‌كرد، له شوێنی كاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه و هۆكاری دهسبهسهركارنیشیان ئاشكرا نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی به‌هاردا دوو كوردیی دیكه به ناوه‌كانی میلاد ده‌شتی به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان به لێدان و كوتان ده‌سبه‌سه‌ركراوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی ئه‌سعه‌د مه‌ولوودزاده خه‌ڵكی ئاوایی قه‌ڵاتان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گواسترایه‌وه. ناوبراو پێشتریش به‌هۆی چالاكیی كرێكاری ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و حوكمی 5 مانگی زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه و پاش كێشانی ئه‌و 5 مانگه ئازاد كرا.