مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، “ریفراندۆم له كاتی دیاریكراودا بەڕێوە دەچێ و ئا‌مریكا و جیهان دژی ئه‌و مافه‌ی كورد نین.”
له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كاناڵی فرانس ٢٤، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ریفراندۆم له كاتی دیاریكراودا ده‌كرێ و ئا‌مریكا و جیهانیش دژی ئه‌و مافه‌ی كورد نین و ١٤ ساڵه ئێمه ڕێفراندۆم دواده‌خه‌ین، ئیتر ناتوانین له‌مه زیاتر دوایبخه‌ین.
بارزانی نه‌ك پێی وایه ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، به‌ڵكو له وه‌ڵامی ئه‌و بۆچوونه ناوخۆیی و هه‌رێمیی و نێودهوڵهتیانهشدا ده‌ڵێ” بۆ ئێستا نه‌بێ؟، چونكه زۆریش دواكه‌وتووه، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوان بین هه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێ ئه‌وكات ئێمه ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌وه هیچ رۆژێك نابێ بتوانین دیاری بكه‌ین، چونكه له دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ رۆژ له دوای رۆژ كێشه‌كان زیاتر بوون، زیاتر دواخستنی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌شدا نییه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه ناكرێ و له رۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧ ریفراندۆم ده‌ست پێده‌كا”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچەیی و ئا‌مریكا و ئه‌وروپاش به شێوه‌یه‌ك ده‌بینێ كه دژی ئه‌و مافه‌ی كورد نیین و ده‌ڵێ: “نه‌مبیستووه هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپایی یان ئا‌مریكا دژی ریفراندۆم قسه بكه‌ن له‌وانه‌یه گوتبێتیان كاته‌كه گونجاو نییه یان له‌وانه‌یه ریفراندۆمه‌كه كێشه‌ی زیاتر به‌دوای خوێدا بێنێ.
هەر لەو پێوەندییەدا حشدی شەعبی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانی دەکڕی دژی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم وەستاوەتەوە و لە کۆی ٥٧ گوندی کوردانی شەبەک لە دەشتی نەینەوا ٣٥ گوندیان لەلایەن حەشدی شەعبیەوە داگیر کراون و پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا دژی دابەشکردنی ناوچەکەیانن لەلایەن حەشدەوە، هەروەها دەڵێن، حەشدی شەعبی دەستی بە هەڵمەتێکی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كردوە.