بە پێی هەواڵی گەیشتو لە ناوچەی پیرانشار، نیزیک بە ساڵێکە سپای پاسداران بە مەبەستێکی نیزامی خەریکی تونێل لێدانە لەو ناوچەیەدا.
کەسێکی خەڵکی گوند خوڕینچ لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بە ناوەندی هەواڵی کوردستان و کوردی ڕاگەیاند کە لە ساڵی ڕابردوو تا ئێستا، سپای پاسداران بە تێکدانی ژینگەی ناوچەکەو، هەڵقەندنی شاخ وکێوی ئەو ناچەیە، خەریکی لێدانی تونێلێکی گەورەیە.
چەند کەس کە لەو تونێلە کاریان کردوە دەیگێڕنەوە ئەو تونێلە کە هەڵکەوتووە لە نێوانی پیرانشار و نەغەدە پانی و بەرزایەکەی ١٢میترەو چەند سەد میتریش درێژە و، بۆ حەشاری مووشکی ساز کراوە.
ئەگەرچی کاربەدەستانی سپای پاسداران ڕایانگەیاندوە کە ئەو تونێلە بۆ گواستنەوەی ئاوە، بەڵام شێوەی هەڵقەندن و بە نهێنی کار کردن ئەو گومانەی ساز کردوە کە بە مەبەستی نیزامی و حەشاری مووشکی ئەو تونێلەیان لێداوە.