به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد له زیندانی ده‌ریای ورمێ كه ماوه‌ی ١٢ ساڵه له‌و زیندانه‌دا ڕاگیراوه بێ ئه‌وه‌ی كه مه‌ره‌خه‌سی پێدرابێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، قادر محه‌ممه‌دزاده، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه به تۆمه‌تی هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی له ڕێگه پێوه‌ندیگرتن به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ره‌تا حوكمی ئێعدام و پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بۆ ٢٠ ساڵ زیندان كه‌م كرایه‌وه.
حوكمی ناوبراو به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی گرتنگه‌كانی ئیتلاعات كه له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا وه‌رگیراوه بڕاوه‌ته‌وه و بهرگییهكانی ناوبراو له دادگا هیچ بایه‌خێكیان نه‌بووه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌پاندنی حوكمی ٢٠ ساڵ زیندانی ناوبراو نه‌بووه و له په‌روه‌نده‌كه‌یدا هه‌وڵدانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی نووسراوه و هه‌ر بۆیه ناتوانی به كه‌فاله‌ت و دانانی بارمته‌ش بۆ مه‌ره‌خسی بچێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو جگه له حوكمی ٢٠ ساڵه‌ی خۆی له به‌هاری ساڵی ٩٠ به بیانووی پرۆپاگه‌نده‌ی دژی كۆماری ئیسلامی ٣ مانگی دیكه‌شیان به حوكمهكهیهوه زیاد كرد.
شایانی باسه كه قادر محه‌ممه‌دزاده له ساڵی ١٣٨٤ له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌ركرا و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ورمێ له‌گه‌ڵ بهندكراوای ئاسایی‌دا ڕاگیرا كه له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی ئاسایی ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درا. تا ئێستا چه‌ندین به‌هۆكاری نارشوون بۆ ژووری تاكه‌كه‌سیی ئه‌و زیندانه ده‌بردرێ و پاشان چه‌ند ڕۆژێك بۆ به‌ند ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.