وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی عه‌ربستان ڕایگه‌یاند كه ٣ ئه‌ندامی چه‌كداری سپای پاسدارانی له نزیك سكۆ نه‌وتییه‌كانی مه‌رجانی وڵاته‌كه‌ی له كه‌نداو ده‌سبه‌سه‌ر كردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ئه‌و ٣ئهندامهی سپای پاسداران له‌گه‌ڵ 2 به‌له‌می دیكه‌ی هه‌ڵگری چه‌كوچۆڵ له نزیك سكۆ نه‌وتییه‌كانی مه‌رجانی عه‌ره‌بستان له كه‌نداو له‌لایه‌ن هێزه كانی ده‌ریایی عه‌ره‌بستان ده‌سبه‌سه‌ر كراون و 2 به‌له‌مه‌كه‌ی دیكه‌ش ڕایان كردوه.
كاربه‌ده‌ستانی له حاڵی لێكۆڵینه‌وه له‌و ٣ ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران دان كه ئاوه‌كانی عه‌ره‌بستانیان به‌زاندوه.
ڕۆژی ڕابردوو عه‌ره‌بستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی له نزیك سكۆ نه‌وته‌كانی مه‌رجان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ٣ به‌له‌م به ئاڵای سوور و سپی و پاش وریاكردنه‌وه ٢ به‌له‌م ڕایانكردوه یه‌كه‌یان به ٣كهسهوه كه ئه‌ندامی سپای پاسدارانن ده‌سبه‌سه‌ر كراون و ئێستا له حاڵی لێكۆڵینه‌وه دان.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایاگهیاندوه كه هێزه ده‌ریایی عه‌ره‌بستان ٣ ڕاوچیی ماسی له ئاوه‌كانی كه‌نداو گرتوه.