Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۹ ی خه‌رمانانی ۱۳۹۶| 20/09/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی- ته‌شكیلاتی‌ سه‌باره‌ت به‌ دوایین پلینۆمی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان بۆ سكرتێری گشتیی ئه‌و حیزبه‌ پێكهات

19/06/2017 | 13:22:49
kobonawaiitashkilati6

سكرتێری‌ گشتیی حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌شكیلاتی‌ ـ سیاسیدا سه‌باره‌ت به‌ دوایین  پلینۆمی‌  کۆمیتەی ناوەندی حدک، كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و سەرەنجی‌ پێشكه‌ش كرد.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ ٢٩ی‌ جۆزه‌ردان به‌ به‌شداریی بەشێکی بەرچاو لە  كادر و پێشمه‌رگەکانی حیزب‌، له‌ یه‌كێك له‌ ساڵۆنه‌كانی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌شكیلاتی‌ ـ سیاسی بۆ هاوڕێ مسته‌فا مه‌ولوودی‌، سكرتێری‌ گشتیی حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان پێك هات.

سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌کە، خوله‌كێك بێده‌نگی‌ بۆ یاد و ڕێزلێنان له‌ شه‌هیدانی‌ حیزب و گه‌ل وه‌ستان و، پاشان مستەفا مەولوودی لەسەر بڕیار و هەڵسەنگاندنەکانی شەشەمین پلینۆمی کۆمیتەی  ناوەندی حدک کە لە‌ ڕۆژانی‌ ٢٠ بۆ ٢٢ی‌ مانگی‌ جۆزه‌ردان به‌ڕێوه‌چو،. بۆ ئامادەبووان قسەی کرد.

له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سكرتێری‌ گشتیی حیزبی دێموكرات باسی له‌ كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر كرد، كه‌ له‌ پلنیۆمدا به‌ تێروته‌سەڵی تاوتوێ كراون و بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه‌.

مسته‌فا مه‌ولوودی‌ سه‌ره‌تا باسی له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ركۆماری‌ ئێران و هه‌ڵوێستی‌ ته‌حریمی‌٦ حیزبه‌كه‌ی‌ ڕۆژهه‌لاتی‌ كوردستان و هۆكاری‌ بایكۆتی‌ بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ به‌ڵێنییه‌كانی‌ پێشووی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئێران و هه‌روه‌ها گرینگتر له‌وه‌ش یه‌كڕیزی‌ و هاوده‌نگیی و هاوهه‌ڵوێستیی حیزبه‌ كوردییه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی له‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دێموكراته‌كان كرد گوتی:‌ چه‌ندین جار وه‌ك ده‌فته‌ری‌ سیاسیی دوو لایه‌نی‌ دێموكرات كۆبووینه‌ته‌وه‌ و ، یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دێموكراته‌كان هه‌م پرسێكی‌ ته‌شكیلاتی و هه‌م سیاسییه‌ و ته‌نیا به‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی جێبه‌جێ ناكرێ و ده‌بێ ته‌شكیلات و به‌ده‌نه‌ی‌ حیزبیش یارمه‌تی به‌ پڕۆسه‌ی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دێموكراته‌كان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها باسی له‌ هه‌ڵوێستی‌ حیزبی دێموكرات سه‌باره‌ت به‌ ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كرد.

یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، باسێك سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌ مه‌زارگه‌ی‌ خومه‌ینی‌ و هێرش بۆسه‌ر مه‌جلیسی ئێران كرا.

پاشان مسته‌فا مه‌ولوودی‌ هه‌ڵوێسته‌ی‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ڕوانگه‌ی‌ ئامریكا له‌ هه‌مبه‌ر كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كرد.

دوابه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ پێشنیار و تێبینییه‌كانی‌ به‌شداربووان ته‌رخان كرابوو، کە دواتر  له‌لایه‌ن سكرتێری‌ گشتیی حیزب وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ به‌شداربووان درایه‌وه‌.