نرخی نه‌وت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا به‌رده‌وام له دابه‌زین دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، نرخی نه‌وت له ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا گه‌یشته نزمترین نرخی خۆی. هه‌روه‌ها رۆیتێرز ده‌نووسێ، نرخی نه‌وت به‌هۆی فشار و به‌رزبوونه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی ستارتیژیی ئا‌مریكا و هه‌ڕه‌شه له‌باه‌ری توانایی ئۆپێك له جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنی دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له و ماوه‌یه‌دا له حاڵێكدابوو كه ئه‌ندامانی ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانیان بۆ دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنان تا مانگی مارسی ٢٠١٨ به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌وته‌ی پسپۆڕانی و ڕاڤه‌كارانی ئه‌و بواره له له‌نده‌ن بازاڕی نه‌وتی جیهان به مه‌ترسیدار ده‌زانن.
نرخی نه‌وتی خاو له ڕژی ٢٥ مانگی مه‌ی كاتێك كه وڵاتانی ئۆپێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت هه‌تا ٩ مانگی دیكه په‌یمانیان نوێ كرده‌وه و هه‌ر بۆیه نه‌وتی بازاڕه‌كان بۆ سه‌دی ١٢ دابه‌زی.
٢٥ وڵاتی ئۆپێك و غه‌یری ئۆپێك ڕێكه‌وتن كه تا مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٨ ڕۆژانه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆیان یه‌ك میلیۆن و ٨٠٠ هه‌زار بۆشكه دابه‌زێنن به‌لام به‌رزبوونه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئا‌مریكا ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕكرده‌وه و بڕیاره و سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه.
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئا‌مریكا سه‌دی ١٠ له چاو ساڵی پێشوو به‌رزبۆته‌وه و تا ئێستا بۆ ٩ میلیۆن و ٣٣٠هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا گه‌یشتووه.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه له پاریس ده‌ڵێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ساڵی داهاتوودا له داواكاریی زیاتر بێ. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی ڕۆژانه نه‌وتی جیهان بۆ یه‌كه‌م جار ده‌گاته یه‌ك میلیۆن بۆشكه له ڕۆژدا.