Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۲ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۶| 23/06/2017 |کاتژمێر:
جیهان

چالاكیی ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی ١٠٦ مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی جیهانیی كار له‌ سویس

11/06/2017 | 03:16:38
roji-jihani-kar2017

ئه‌ندامانی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی١٠٦ مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی جیهانیی كار  له‌به‌ر ده‌رگه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ژنێف بۆ پشتیوانی له‌ كرێكاران و كۆڵبه‌رانی كوردستان چالاکیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد.
ڕۆژی ٩ی ژونی ٢٠١٧ له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌كان له‌ ژنێف ١٠٦ مین كۆبوونه‌وی ڕێكخراوی جیهانیی كار به‌ڕێوه‌چوو،
له‌و بۆنه‌‌ا له‌ لایه‌ن چه‌ندین حیزب، ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی جیهانی، ئێرانی و كوردستانی له‌ خۆپیشاندانێكدا چه‌ندین چالاكی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكاران به‌ڕێوه‌ چوو.
حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ وڵاتی سویس یه‌كێك له‌ چالاكترین حیزبه‌كانی ئێرانی و كوردستان له‌م خۆپیشاندانه‌دا بوو، كه‌ به‌ هه‌ڵکردنی چه‌ندین پلاكارت، درووشم وێنه‌ و خوێندنه‌وه‌و نواندنی  وتار و شانۆ که‌ باسی له‌ ئازار و مه‌ینه‌تی چینی چه‌وساوه‌ی  كرێكار و كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ده‌کرد خۆپێشاندانی به‌ڕێوه‌ برد.
له‌ خۆپێشاندانه‌‌دا له‌ لایه‌ن هاوڕێ خوسره‌و خزری به‌رپرسی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی سانتگاڵێنی سویس  په‌یامێک خوێندرایه‌وه‌ كه‌ تێییدا ده‌ردو ڕه‌نجی كرێكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌ بێكارییه‌وه‌ تا كوژرانیان له‌ژێر باری قورسی كۆڵبه‌ریدا خرابوه‌ به‌ر باس
هه‌روه‌ها له‌لایان زاهیر قادر حاجیه‌وه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ و به‌رپرسی ڕێكخستنی كۆمیته‌ی سویس باسێك له‌ هه‌لوومه‌رجی ئێستاکه‌ی  ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا، به‌تایبه‌تی تیشكیان خسته‌ سه‌ر هێره‌شه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی چه‌كدارانی داعش‌ بۆ سه‌ر داموده‌زگاكانی كۆماری ئیسلامی له‌تاران،
به‌ڕێز قادر حاجی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌مێكه‌ ئاگاداری ئه‌و پالانه‌ی ڕێژیمی ئاخوندیه‌ بۆ چاندنی تۆوی سه‌له‌فیه‌ت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی داخوازییه‌ ڕه‌وا، دموكراتیك، نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد بووه‌ ،
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌م شیعه‌ی هه‌یه‌ و هه‌م سوننه‌.خواست و ویستی گه‌لی کورد مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ییه‌ نه‌ک کێشه‌ی فرقه‌یی
جێێ ئاماژه‌یه‌ هه‌ر له‌لایان خوسره‌و خزریه‌وه‌ شانۆی هه‌ڵگرتنی باری گرانی كۆڵبه‌ری بۆ نیشاندانی ئازاری کۆڵبه‌ری، له‌به‌رچاوی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
http://www.kurdistanukurd.com/files/roji-jihani-kar2017-2.jpg