بە پێی هەواڵێک کە لەناوچەی سەردەشتەوە بە دەستمان گەیشتوە، رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان کەسێکی نیشتماندۆست و تێکۆشەر بەناوی مەولوود عەلیپوور خەڵکی گوندی مەزناوێی ئالانی سەردەشت بە هۆی نەخۆشیەوە ماڵاوایی لەژیان کرد.
مەولوود عەلیپوور لە ساڵەکانی ١٣٥٨ی هەتاوی هەتاساڵی ٦١ لە سەنگەر خەباتی مافخوازنەی گەلەکەی دا بوو، دواتر بە هۆی گرفتی ژیانی تاکەکەسیی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی بەڵام تا دواچرکەی ژیانی دڵی بۆ سەرکەوتنی نیشتمانەکەی لێدا.
ناوبراو لە کاتی گەڕانەوە کادروپێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بۆ ناوچە هەمووکات یارمەتیدەرو هاوکاری تێکۆشەرانی دێموکرات بووە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسە وسەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکاری مەولوود عەلیپوور، بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێزیان، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە شەریک وبەشدار دەزانێ.