وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، لە فێستیڤاڵی جیهانیی وێنەگریی وڵاتی سێربستان میداڵی بڕۆنزی بەدەست هێنا.
“شێرزاد ڕۆستەم دوست”(شاسوار) وێنەگری خەڵکی شاری سەردەشت، لە فێستیڤاڵی جیهانیی وێنەگریی وڵاتی سێربستان، میداڵی بڕۆنزی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
ئەو فێستیڤاڵە لەژێر ناوی “گەورەیی ژنان” بەڕێوە چووە و ٦ بەشی جیاوازی لەخۆ گرتبوو.
فێستیڤاڵەکە لە بەشەکانی وەک؛ “ڕەنگی ئازاد، تەک ڕەنگ، فۆتۆژۆرنالیزم، دایک، منداڵ و ژن لە کۆمەڵگادا” بەڕێوە چووە.