پێی هەواڵی گەیشتو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردان مەلامحەممەد محەممەدی ناسراو بە مەلا محەممەدی میاندواو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ئەمەگناس دوای تەمەنێک ژیانی سەرفەرازانە کۆچیدوایی کرد.
ناوبراو له دوای دامهزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان تا دوایین ههناسهی ژیانی خۆی به ڕێبازی ئهو حیزبه وهفادار مایهوه.
مەلامحەممەد یادگاری سەردەمی کۆماری مەزنی کوردستان دوای ئاشکرابوونی خەباتی سەرلەنوێ حیزب لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی دیسان ئەوەی وا لە دەستی هات بۆ خزمەت کردن بە تێکۆشەرانی دێموکرات دەریغی نەکرد.
لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی کاتێک سەروان ئەفشین فەرماندەی هێزی بەیان شەهید کرا ، تەرمی شەهید ئەفشین بە هیمەتی ناوبراو وەرگیراوە.
مەلامحەممەد وەکوو خۆشناوێکی ئاینی و نیشتمانپەروەر، هەتا دوا چرکەی ژیانی نە لە یادی خودا غافڵ بوو، نە خەمی نەتەوەکەی فەراموش کرد.
بەم بۆنەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسەو سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکاری خوالێخۆشبوو، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.