بە پێی گرتە ڤیدیویەک کە لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە . لە دەسپێکی رێورەسمێک لە زانکۆی شیراز سروودی ئەی ڕەقیب دەوترێتەوەو ئامادەبووانیش بە ڕێزەو ڕادەوەستن.
سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب یەکێک لە یادگارە بە نرخەکانی کۆماری کوردستانە، ئەگەرچی ئەو سروودە ئێستا وەکوو سروودی هەرێمی کوردستان ناسراوە، بەڵام لە نێو کوردانی پارچەکانی دیکەش، بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان نمادێکی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەیە و هەرئەمەش بۆتە هۆی ئەوە کە کۆماری ئیسلامی لە گوتنەوەو نواندنی ئەو سروودە ڕێگری بکا.
سروودی نەتەوەیی هەموو وڵاتێک لە تەنیشت ئاڵا، دوو خاڵی بەرچاوی هەرنەتەوەیەکن ، سروودی نەتەوەیی لە زۆربەی ڕێوڕەسمەکاندا بە نیشانەی رێزگرتن دەوترێتەوەو، لە نێوخەڵکی ئەو وڵاتەش وەکوو هێمایەکی میللی جێگای بایەخە.