دوای سێ رۆژ لە ساڵیادی کۆچیدوایی هونەرمەندی لێهاتوو مامۆستا قادر عەبدوڵڵازداە بە هیمەتی چالاکان و خەمخۆرانی ئەدەب وهونەری کوردیی یادی ئەو هونەرمەندە ناوازەیە ، ناسراو بە قاڵەمەڕە بەرز ڕاگیرا
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی زریان لە ڕیورەسمیکدا بە بەشداریی بەشیک لە هونەردۆستان و قەڵەمبەدەستانی شاری بۆکان بە دەسپێشخەری بنکەی زمان و ئەدەبی کورد لە ژێر زەمینی پاساژی شارەداری ئەوشارە بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کۆچیدوایی قالەمەڕە یادی ئەو هونەرمەندە بەتوانایە کە خۆشەویستی نێو کۆمەڵگانی خەڵکی کوردە کرایەوە
ئەو ڕیورەسمە لە دووبەش پیکهاتبوو، سەرەتا فەرهەنگۆکی نەورۆز بە نووسینی ڕەحمان جەوان لەلایەن چەند کەس لە توێژەرانی ئەدەبی و زمانەوانییەوە تاوتوێ کراو دوای لە بەشی دیکە رێورەسمەکە دوای نواندی جەند بەرهەمیک لە سۆزی شمشاڵی هونەرمەند قاڵەمەڕە و خویندنەوەی چەند بابەت و شیعری پێوەندیدار یادی ئەو هونەرمەندە کرایەوە
شایانی باسە لە ڕێورەسمی یادکردنەوەی گەورەشمشاڵژەنی کورد هیچ کام لە بەرپرسانی ئیداری وحکومی بەشدار نەبوو.
(قالە مەڕە) لە ساڵی١٣٠٤ی هەتاوی لە گوندی کولیجەی دەورووبەری شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵباتێکی هەژار لەدایک دەبێ و دوای تەمەنێک ژیانی پڕاوپڕ لە سەخڵەتی و خۆگرتن بە شمشاڵ لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
قالەمەڕە لە سەردەمی گەنجیدا بەڕێکەوت چاوی بە شمشاڵێکی مێژوویی بە دەستی پیرەپیاوێک دەکەوێ و پێشنیازی بۆ دەکات لەبەرامبەر مەڕێک ئەو شمشاڵەی بداتێ و ئەو پیاوەش قبووڵی دەکا و شمشاڵەکەی پێ دەدات و بەپێی وەسیەتی ئەو هونەرمەندە پاش مەرگی، ئەو شمشاڵە دەبێ لە مۆزەخانەیەکی هەرێمی کوردستان وەکو میراتێکی کولتووری و هونەری بپارێزرێ.
هاوکات تەمەنی شمشاڵەکەی قالە مەڕە بۆ زیاتر لە ١٥٠ ساڵ دەگەڕێتەوە
قالە مەڕە لە سەردانێکیدا بۆ هەرێمی کوردستان خەڵاتی ئەنفالی لە شاری سلێمانی پێ بەخشرا.
لە ساڵی ١٩٩٣ی زاینی خەڵاتی باشترین و تەکنیکیترین شمشاڵژەنی لە ئەڵمانیا پێ بەخشرا.
پسپۆڕانی بواری موسیقا قالەمەڕە بە خەزینەی موسیقی کوردی دەزانن.