دایکی شەهید برایم تابناک، خەڵکی ئاوایی “نەیکەنی” ی سەر بە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کرد.
رێکەوتی ٢ی جۆزەردان، دایە خورشید حامیدی، دایکی شەهید برایم تابناک بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی٨٥ ساڵیدا لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
دایە خورشیدی دایکی شەهید برایم کە ئامۆزای شەهیدی قارەمان یەحیا رەحمانییش بوو، یەکێک لەو ژنە نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەدۆستانە بوو کە بە هاوکاری گەیاندن بە هێزی پێشمەگەی کوردستان، کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ پێشمەرگەکانی حیزب لە شەڕی سێ مانگەو هەروەها چنینی گۆڕەوی و پوزوانە بۆ پێشمەرگەکان، هەمیشە یارو یاوەری رۆڵە قارەمانەکانی میلەتەکەی بوو.
بە بۆنەی کۆچی دایە خورشیدەوە بە ناوی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکانی حامیدی، رەحمانی و تابناک و تەمەندرێژی بۆ کەس و کارو نزیکانی خوالێخۆشبوو، هیوادارین رۆحیان بە بەهەشتی بەرین شاد بێت