بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی شاری مەهاباد بەرانبەر بە ئاکامی هەڵبژاردنی شوڕاکانی ئەوشارە لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستیان گرت و ڕایانگەیاندوە کە بە چەند هۆکار دەرنجامی هەڵبژاردنەکانیان قەبووڵ نیە
لەو بەیاننامەیەدا، چالاکانی مەدەنی شاری مەهاباد لەسەر ئەو باوەڕەن کە دەستوپێوەندییەکانی ناوەندە ئەمنییەکان ئاکامی هەڵبژاردنی شوڕای شاریان بەلارێدا بردوە و ڕایانگەیاندوە؛
لە دەرنجامی هەڵبژاردنەکانی شوڕای شاری مەهاباد روون و ئاشکرایە کە دەنگی خەڵک دزراوەو دەنگی سپای پاسداران و ناوەندە ئەمنیەکان جێگای گرتوتەوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتوە ؛ کە داوا لە سەرجەم خەڵکی مەهاباد دەکەین بەهیچ جۆر کەسانی سپێنراو بەناوی شوڕای شار قەبووڵ نەکەن و هەروەها رووبە دەوڵەتی روحانیش گوتوویانە کە ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەر نەکەن چیتر ئێمە وەکوو چالاکانی مەدەنی وسیاسی لە هیچ جۆرە هەڵبژاردنێکی دیکە بەشداری ناکەین.
شایانی باسە دوای بڵاوبوونەوەی دەرنجامی هەڵبژاردنی شوڕای شارو گوندەکان لە چەندین شار وەکوو سەقز و سنە و مەهاباد نارەزایەتی خەڵک و بەربژێرانی لێکەوتوتەوە.