یەکەم کتێبی وێنەیی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی، لە لایەن قوتابییەکی مامۆستا هێمن موكریانی شاعیری ناوداری نەتەوەی کورد چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
کەریم سۆفی مەولوودی ناسراو بە “تینووی مەهابادی” شاعیر، نووسەر، وێنەگر و قوتابیی مامۆستا هێمن موکریانی، یەکەم کتێبی وێنەیی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
ئەو شاعیر و نووسەرە کوردە تا ئێستا ٣ کتێبی لەبواری شێعری کلاسیک و نوێی بە ناوەکانی “مومیاییەکان، بەفرینه خەیاڵ و وەرزی پێنجەم”، کتێبی تەنز لە ئەدەبیاتی کوردیدا “کۆمەڵە تەنزێک بە زمانی کوردی”، کتێبی “مێژووی وێنەگریی لە جیهان، ئێران و کوردستاندا، کتێبی کۆمەڵە وتار و دیوانە شێعری “تەوارق” بە زمانی فارسی کە باسی بیروباوەڕییەکانی شاعیر لەخۆ دەگرێ و هەروەها چەندین وتاری بە زمانی کوردی و فارسی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە.
هەروەها ناوبراو ژیاننامەی ٦٠٠ شاعیر و نووسەری کوردی نووسیوەتەوە و ئەو کتێبە بە شێوەی وێنەیی بۆ یەکەم جار لەبەر دەستی چاپ دایه و بەم زووانە بڵاوکەکرێتەوە.