بە پێی هەواڵی گەیشتو ، ئەندامێکی خەمخۆرو دڵسۆزی حیزب لە ئاوایی هویە لە ناوچەی ژاوەرۆ بە ناوی یوونس سەفایی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی٢ی بانەمەڕ یوونس سەفایی خەمخۆر و پاڵپشتی تێکۆشەرانی دێموکرات، دوای نزیک بە ٤ مانگ بەربەرەکانی کردن لە گەڵ نەخۆشی، بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
ناوبرا هاوکاری کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات و هەورەها خۆشەویستی نیو خەڵکی ژاوەرۆ بوو.
ڕاگەیاندنی حیزب بەم بۆنەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەو سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم خەڵکی تێکۆشەر پەروەری ژاوەرۆ و بەتایبەتی بنەماڵی هاوڕێ یوونس سەفایی، خۆ لە خەمیان بە شەریک و هاوخەم دەزانێ.