Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۳۰ ی پووشپه‌ڕی ۱۳۹۶| 21/07/2017 |کاتژمێر:
راگەیەندراوەکان

په‌یامی هاوخه‌میی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا

19/05/2017 | 13:34:44
noshirwanookakmstafa

به‌ڕێز شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌ڕێزانی جڤاتی نیشتمانیی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه!

له هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیاردا که ناوچه و کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ، به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانمان پێ گه‌یشت.

نه‌وشیروان مسته‌فا چ وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی و چ وه‌ك رووناکبیرێک رابردوویه‌کی دوور و درێژ و جێگه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیی له مێژوویی سیاسیی نوێی گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستان‌دا  هه‌‌یه. ئه‌و که یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رکرده‌‌ ئه‌سڵییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو و دواتریش له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌دا، رۆڵێکی دیاری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی خه‌بات و سیاسه‌تی کورد له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان‌دا گێڕا.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به چاوی رێزه‌وه ده‌ڕوانێته رابردووی خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی کورد، به‌تایبه‌تی که له قۆناغێکی گرینگی خه‌بات و خۆڕاگریی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به رێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ناوبراو له دروستکردن و په‌ره‌پێدانی هاوپێوه‌ندیی نێوان کورده‌کان له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌بوو.

ئێمه وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هیوای سه‌بووری و سه‌رساغی بۆ هه‌موو لایه‌ک، ئاره‌زوو ده‌خوازین هاوخه‌می و په‌رۆشیی هه‌موو لایه‌ک بۆ کۆچی دوایی ئه‌و نه‌مره ببێته ده‌رفه‌ت و هه‌وێنی ته‌بایی و ئاشته‌وایی زیاتری کورد له باشووری کوردستان.

مسته‌فا مه‌ولودی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

١٩ی مه‌ی ٢٠١٧