Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
یه‌کشه‌ممه ۲۸ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۶| 19/11/2017 |کاتژمێر:
کوردستان

لە شنۆ لاوێک دەسبەسەر کرا و لە گامێشگۆلی کەسێک بە دوو ساڵ زیندان سزا درا

17/05/2017 | 17:25:33
bazdasht

ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ لە درێژەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە خەڵک‌دا لاوێکی ئەو شارەی دەسبەسەر کردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” فاروق شاروێرانی ناوی ئەو لاوەیە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ئەوی بە تۆمەتی”چالاکی سیاسی” و “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانی ” دەسبەسەر کردوە و هەروەها بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی پەروەندەی لە دژی کردۆتەوە.

لە هەواڵێکی دیکەدا دادسەرای شۆڕشی شاری میاندواو سزای ۲ ساڵ زیندان و یەک میلیۆن و 300 هەزار تمەن سزای بەسەر ئەحمەد یەزدانی‌فەرد دا سەپاندوە.
ئەندیشمەند(ئەحمەد) یەزدانی فە، تەمەنی 41 ساڵە و خەڵکی ئاوایی گامێشگۆلی سەر بە شاری میاندواوە کە پێشتر لە ڕۆژی 2 ڕەشەممەی زستانی ساڵی ڕابردوو لە کاتی گەڕانەوەی لە باشووری کوردستانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی مەریوان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە بارمتەی 150 میلیۆن تمەن، هەتا بەڕێوەچوونی دادگاکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
بەپێی زانیارییەکان ئەحمەد یەزدانی‌فەر خێزاندارە و لە ترسی ئەگەری زیادبوونی حوکمەکەی داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی لە دادگا نەکردوە و چاوەڕوانی دەستبەسەرکردن و بەڕێکردنێتی بۆ زیندان.