کاناڵی جیهانی کەلیمە بڵاوی کردوتەوە کە بە پێی زانیارییەکان مەولانا عەبدولغەنی شاهوزی لە مامۆستایان و زانایانی ناسراوی سوننی مەزهەبی پارێزگای سیستان و بەلووچستان رۆژی پێنجشەممە لە نزێک فرۆکەخانەی شاری کوەیتەی پاکستان تیرۆر کراوە.
لەو بارەوە چەند سەرچاوەی دیکە وێڕای پشتراست کردنەوەی هەواڵی کوژرانی مەولانا عەبدولغەنی پسپۆڕی بواری زانستی ئیسلامی ڕایانگەیاند کە ئەو مامۆستا ئاینییە لەلایەن سپای قوودس لقی سپای پاسدارانەوە تیرۆر کراوە.
هەروەها ناوەندە ئەمنییەکان فشاریان هێناوە بۆ چەند کەس لە هاورێیان و خزمانی مەولانا عەبدولغەنی شاهوزی کە بڵێین ناوبراو لە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە.