Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۱ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۶| 23/09/2017 |کاتژمێر:
جیهان

پێکهێنانی کۆبوونەوەیەک لە لایەن کۆمیتەی حدک، لە هاونۆوێری ئاڵمان

18/04/2017 | 12:57:43
alamanhenweon

ڕۆژی شەممە رێکەوتی ۱٥/۰٤/۲۰۱۷ی زایینی کۆمێتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە هەرێمی باکوری ئاڵمان، بە مەبەستی خۆناساندن و کردنەوە دەرگای هاوکاری وهاوفکری لە نێوان حیزبی وڕێکخراو و کۆمەڵە کلتوورییە کوردستانییەکانی ئەو دەڤەرە، ئێوارە ئاهەنگێکی پێک هێنا.
سەرەتا بە نۆێنەرایەتی کۆمیتە  هاوڕێ حوسێن فەتحی لەگەڵ بەخێرهێنانی بەشداران، باسێکی لە پەیوەندی لەگەڵ ئامانجی کۆبونەوەکە پێشکەش کرد. پاشان نوێنەری لایەنەکانی بەشدار وتار پێرۆزبایی خۆیان پێشکەش بە کومیتەی هەرێمی حدک کرد و خۆشحالی خۆیان لە دامەزرانی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو ناوچەیە دەربری وئامادەگی حیزبەکەیان بۆ هاوکاری و کاری هاوبەش راگەیاند. ئەو لایەنانەی کە لەو ئێوارە خوانە دابەشدار بوون و پەیامیان پێشکەش کرد بریتی بوون:

–             له کۆمەڵه ی زه حمەت کێشانی کوردستان

–             یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

–             بزووتنەوەی گۆڕان

–             پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

–             پارتی دێموکراتی کوردستانی ڕۆژئاوا .

پێویست بە ئاماژەیە کە بەشێکی زۆری ئەو کۆبوونەوە و ئێوارە خوانە تەرخان کرا بۆ وتووێژو ئاڵوگۆری بیروڕا لە نێوان بەشداران دا