هەواڵنیری پارلمانی ده‌وڵه‌تی ئۆردۆن ڕایگه‌یاند كه باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له وڵاته‌كه‌یان ده‌ربكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌وڵه‌تیی ئیسنا، ساڵح عهرموتی له فراكسیۆنی پارلمانیی ئیخوانوئهلموسلین له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی پارلمانی وڵاته‌كه‌یدا دژ به كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی بێڕێزی به ڕێبه‌رانی ئۆردۆن ده‌كه‌ن، به‌دوور له نه‌ریت ونۆرمی دیپڵۆماسی و نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتان، ئێران بێڕێزی به ڕێبه‌رانی ئێمه ده‌كا. قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆته هۆی وروژاندنی هه‌ستی ئۆردۆنییهكان، داوامان له ده‌وڵه‌ت هه‌یه باڵوێزی ئه‌و وڵاته ده‌ربكرێ.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، قسه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی دژی ئێران له‌لایه‌ن پاشای ئۆردۆنی به بێ بنه‌ما زانی.
محه‌ممه‌د موئمێنیش وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی ئۆردۆن له هه‌مبه‌ر كاردانه‌وه‌ی قسه‌كانی ناوبراو گوتی، قاسمی بێ ڕێزیی به كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كه‌مان كردوه و ئه‌و وڵاته‌ی به سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو گیروگرفته‌كانی ناوچه تاوانبار كرد.