Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۲۷ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ۱۳۹۶| 18/11/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

بەرێوەچوونی سیمینارێکی سیاسیی لە وڵاتی فینلاند بۆ بەڕێز مستەفا شەڵماشی

17/04/2017 | 13:03:24
siminariiiiikakmstafa

ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١٥-٤-٢٠١٧لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند، سیمینارێکی سیاسی بۆ بەرێز و تێکۆشەر کاک مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەی سیاسیی و بەرپرسی حیزب لە دەرەوەی وڵات لە شاری تورکو پێک هات. سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، ئینجا لە لایەن کاک ئەییوب سوری بەرێوەبەری سمینارەکە وێرای بەخێر هێنانی میوانەکان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و هەروەها لە پێوەندی پێک هێنانی سمینارەکە و باسەکانی ئەو سمینارە بە کورتی بۆ بەشداران دوا و دوای لە کاک مستەفا کرد بۆ پێشکەش کردنی باسەکەی.

کاک مستەفا شڵماشی لە سەرەتای باسەکەیدا بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان و سالیادی کارەساتی دلتەزێنی کارەساتی ئەنفال سڵاو و رێزی نارد بۆ شەهیدانی کوردستان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان، پاشان بە وردی لە مەر دوایین ئاڵ و گۆرە جیهانیەکان و کاریگەریەکانیان لە سەر کوردستان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و سیاسەتی حدک لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ئاڵ و گۆرانەدا باسێکی پوخت و پڕ نێوەرۆکی پیشکەش کرد.. لە بەشی کۆتایی سمینارەکە بەشداران بە هێنانە بەر باسی پرسیار و تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان نێوەرۆکی سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. شایانی باسە وێرای بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ، بەشێکی بەرچاو لە ئەندام، لاینگر و دۆستانی حدک لە وڵاتی فینلاند بەشداری ئەو سمینارەیان کرد .