ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی ماشێنێكی بۆمبڕێژكراو له حه‌له‌ب، شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی دهركراوانی ٤ شارۆچكه‌ی سووریه لانیكه‌م ١٠٠ كوژراو و ٥٠٠ برینداری لێكهوتهوه.
ڕێكخراوی ئۆڕژانسی حه‌له‌ب ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه یه‌كی قورس له نزیك باسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی دوو شارۆچكه‌ی كفریا و ئالفوعه كه كۆمه‌ڵێك كوژراو و برینداری لێكهوتهوه. تلویزیۆنی ده‌وڵه‌تیی سووریه سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌كه ڕێژه‌ی كوژراوانی ئه‌و ڕووداوه‌ی ٣٩ كه‌س ڕاگه‌یاند كه پاشان به‌هۆی سه‌ختی برینداره‌كان ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، ڕامی عه‌بدوڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی مافی مرۆڤی سووریه له‌و باره‌یه‌وه گوتی، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه خۆكوژی بووه. ناوبراو ئاماری سه‌ره‌تایی كوژراوه‌كانی ٤٣ كه‌س ڕاگه‌یاند كه٣٨ كه‌سیان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته عه‌بدوڕه‌حمان گوتبووی، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوژراهكان زۆره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بووی كه برینداری زۆر سه‌ختی لێكه‌وتۆته‌وه.