Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شه‌ممه ۹ ی بانه‌مه‌ڕی ۱۳۹۶| 29/04/2017 |کاتژمێر:
چالاکی

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە لە شاری سەقز

13/04/2017 | 17:23:57
lawannnnnnnnnnnnnnnnnn

ئەندامان و لاوانی بەهەست و هەڵوێستی شاری سەقز، سەربە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە سەڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو شاری سەقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەوچالاکییە تەبلیغییە‌دا  هۆگران و ئەندامی یەکیەتیی لاوان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار، دەنگی حیزبی دیموکراتی کوردستان و یەکیەتیی لاوانیان بە گوێ خەڵک گەیاند.
ئەوشوێنانەی لە شاری سەقز کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا کراون بریتین لە؛ سێ ڕێیانی بەردبەران، دەوروبەری بلواری وەحدەت، سێ ڕێیانی وەحدەت، تەپەی ماڵان، کۆڵانی هیلال ئەحمەرو مەیان نماز  ، لەگەڵ چەندین گەڕەک و کۆڵانی دیکەی ئەوشارە.
یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان وێڕای ماندوونەبوونی کردن لە ئەندامان و دڵسۆزانی ئەو ڕێکخراوەیە، هەڵ و تێکۆشانی ئەوان بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێ و دەسخۆشییان لێدەکا.