ڕووسیه له درێژه‌ی پشتیوانییه‌كانی خۆی له سووریه، بڕبارنامهیهكی دیكه‌ی شووڕای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مهحكوومكردنی هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر خه‌ڵكی ولاته‌كه‌ی ڤێتۆ كرد.
بڕیارنامه‌ی پێشنیاركراوی ئه‌ندامانی ڕۆژهه‌ڵاتی شووڕای ئه‌منیه‌ت، كه خوازیاری هاوكاریی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ لێكۆله‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌مبه‌ر هێرشی شیمیایی شاری ئه‌دلیب بوون له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه ڤێتۆ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردوو یه‌كێكی دیكه له ٥ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی شووڕای ئه‌منیه‌ت كه تا ئێستا٦ بڕیارنامه‌ی سووریه‌ی ڕهدكردۆتهوه، ده‌نگی بێ لایه‌نیدا.
دۆناڵد تڕا‌مپ، سهرۆکكۆماری ئەمریكا پاش كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ناتۆ له واشنگتۆن، سه‌باره‌ت به بێ لایه‌نیی وڵاتی چین له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی بڕیارنامه‌ی نوێ پێشوازیی له‌و ولاته كرد. ناوبراو حه‌وتووی ڕابردوو له كۆشكی سپی چاو به سه‌ركۆماری وڵاتی چین كه‌وتبوو.
١٠ ئهندامیشووڕای ١٥ كه‌سیی ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی ئه‌رێنیان به‌م بڕیارنامه‌یه‌دا، له حاڵێكدا كه ئێتیوپی و بۆلیهوی دوو ئه‌ندامی ناهه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ وڵاتی ڕووسیه ده‌نگی نه‌رێنیان دا.
ئەمریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، هێرشی شیمیایی حه‌وتووی پێشووی ئاوایی خان شیخۆن له باكووری ئه‌دلیب كه كۆمه‌ڵێك منداڵ و خه‌ڵكی بێ‌تاوان بوونه قوربانی لێكهوتهوه، ڕووسیه و ده‌وڵه‌تی به‌شاری ئه‌سه‌د به تاوانبار ده‌زانن و، به توندی مه‌حكوومیان كرد.
شایانی باسه ده‌نگی نه‌رێنیی وڵاتی ڕووسیه به دوایین بڕیارنامه‌ی پێوه‌ندیدار به سووریه له حاڵێكدایه كه ئه‌و وڵاته له ڕه‌وتی چاوپێكه‌وتنی ڕێكس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له‌و وڵاته، خوازیاری به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه بوو.