دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئامریکا ڕایگه‌یاند کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە شەڕی نێوخۆی سووریه بێنین و ئەو وڵاتە له تێرۆریستان پاک بکه‌ینه‌وه و ڕێگە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان هه‌موار بکرێته‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد تڕا‌مپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ، ڕاگەیاند، هەموو پـێکەوە کاربکەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو کارەساتەی لە سووریه‌دا ڕوودەدا.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که بڕیاری لێدانی فڕۆکەخانەی نیزامیی شه‌عیراتی سووریه بڕیارێکی ڕاست بووە و، سپای ئەمریکا بە سەرکەوتووانە کارەکەی ئەنجامداوە.
دۆناڵد تڕا‌مپ له به‌شێکی قسه‌کانیدا سپاسی له ئەندامانی ناتۆ سه‌باره‌ت به پشتیوانیان لە بڕیارەکەی کرد، که وەکو وەڵامێک لە دژی بەکارهێنانی چەکی شیمیایی لەلایەن ڕێژیمی بەشار ئەسەدەوە بووه.