وەزیری دەرەوەی ئامریکا، وێڕای وریاکردنهوهی رووسیه رایگەیاند کە پێویستە مۆسکۆ خۆی یەکلا بکاتەوە لەوەی ھاوپەیمانی ئامریکا بێ، یان ھاوپەیمانی ئەسەد و ئێران و حیزبوڵڵا بێ.
لەدوای کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە ئیتاڵیا، رێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا ئاشکرای کرد، کە گرووپی حەوت لەسەر ئەوە رێککەوتوون، پێویستە له داهاتووی سووریهدا ناوی ئەسەد نهمێنێ.
ھەروەھا لەدرێژەی وتووێژهدا، تیلێرسۆن ئاشکرای کرد کە داهاتووی ئەسەد لەگەڵ بەرپرسانی رووسیه تاوتوێ دەکا، کە بڕیارە تیلێرسۆن رۆژی چوارشەممە سەردانی مۆسکۆ بکا.
ههروهها تیلێرسۆن له بهشێکی قسهکانیدا گوتی، سەردەمی دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی ئەسەد لە سووریه کۆتایی ھاتووە و، ئامریکا داهاتووی سووریه بەبێ ئەسەد دەبینێ.
له کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردووی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی گروپی حەوتدا، ههموویان لهسهر ئهوه رێککەوتن کە داھاتووی سووریهدا، ئەسەد نامێنێ.