ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی ڕووسیه، ئێران و گرووپه میلیشیاكانی پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ڕایگه‌یاند كه هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی ئا‌مریكا وەڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو له كاردانهووهی هێرشی مووشه‌كیی ئا‌مریكا بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نیزامیی شه‌عیرات له سووریه ده‌ركراوه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانانی به‌شار ئه‌سه‌ددا هاتووه كه هێرشی ئاسمانیی ئا‌مریكا بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نیزامیی له سووریه هێڵی سووری ئێمه‌ی پێشێل كرد و له‌وه زیاتر لێی قه‌بووڵ ناكه‌ین و ئێمه‌ش به شێوه‌ی خۆمان وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه و زیاتر پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌ش وڵاتانی ڕۆژاوا، توركیه و هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌دیان به‌هۆی بۆردومان شیمیایی تاوانبار كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا “پێنتاگۆن” له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له‌وه دڵنیاین كه فڕۆكه‌ش شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریه خه‌ڵكی مهدهنیایان شیمیایی باران كردوه و هه‌ر بۆیه سزاكه‌شی وه‌رده‌گرێ.