٧ كه‌سی دیكه له ئه‌ندامانی سپای قودسی سه‌ربه سپای پاسداران له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه‌دا كوژران.
ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی ٢ كوژراوی ئه‌ندامانی سپای قودسی سپای پاسداران به ناوه‌كانی مێهدی شه‌كووری له گونبهند كاووس و هادی حوسێنی ئه‌فغانی له له‌شكری به ناو فاتمیون نێژران.
هه‌روه‌ها له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا ٥ كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دڕه‌زا سه‌یدی، تاعیر مووسه‌وی، محهممهدئیسحاق نادری، ئیسحاق ساداتی و محهممهدعیسا عاریفی كوژران و له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان نێژران.
ناوه‌نده هه‌واڵده‌رییه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاند كه ٣ پاسداری دیكه له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه‌دا كوژران به‌ڵام ئاماژه‌ی به شوێن و ناوی ئه‌و كوژراوانه نه‌كرد و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆی سه‌باره‌ت به‌و كوژراوانه بڵاونه‌كردۆته‌وه.