یه‌كه‌ی زانیاریی ئه‌رته‌شی عێراق ڕایگه‌یاند كه جێگری ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی و كه‌سی دووهه‌می داعش له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌وره به‌رپرسی دیكه له ڕه‌وتی هێرشی ئاسمانیی ئه‌رته‌شی عێراق له شارۆچكه‌ی “قائیم”ی پارێزگای ئه‌نبار كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی یه‌كه‌ی زانیاریی نیزامیی عێراق، ئه‌یاد حامد جه‌میلی، ناسراو به ئه‌بوو یه‌حیا، وه‌زیری شه‌ڕ و كه‌سی ژماهی٢ و جێگری به‌غدادی له هێرشێكی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار له سنووریه نێوان سووریه و عێراق كوژرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا ٤ ئه‌ندامی پله به‌رزی گرووپی تیرۆریستیی داعش به ناوه‌كانی تركی جه‌ماڵ دلیمی ناسراو به ئه‌بوو موهاجر، فه‌رمانده‌ی نیزامی داعش، مزه‌فه‌ر عه‌جه‌می ناسراو به ئه‌بوو خه‌تاب فه‌رماندار شارۆچكه‌ی قائیم و به‌رپرسی ئیداریی داعش كوژران به‌ڵام ناوی كه‌سی چواره‌م تا ئێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه گرووپی ئیسلامیی داعش تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له خۆیان نیشان نه‌داوه.