بەپیێ ھەواڵێکی ماڵپەڕی ڕووسیە ئەلیوم، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ ناردنی ژمارەیەکی زۆری سەرباز بۆ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست دەکا.
بەثێ هەمان سەرچاوە، ڕەوانەکردنی ھیزیکی زیاتری ئەمریکی بۆ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست وەڵامێکە بۆ داواکاری سەرکردایەتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەغدا.
بەپێی ھەواڵی کاناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگون) ٢٠٠ سەرباز لە ھێزەکانی ڕەوانەی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست دەکا، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەبووە کە ئەو ھیزانە لە عێراق یان لە سووریە جێگیر دەکرێن.
“ئیستێفان تاونسند” سەرکردەی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی دژی داعش لە بەغدا ڕایگەیاندوە کە ئەمریکا ٤٠٠ سەربازی لە سووریە بڵاوە پێکردوە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری سەربازی دیکەش لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش جێگیرکردوە.