ئێران ده‌ڵێ، له تۆڵه‌ی گه‌مارۆ یه‌ك لایه‌نه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ئا‌مریكا، ١٥ شیركه‌تی ئامریكایی له لیستی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشتووه، به قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستیان له كوشتاری ڕێژیمی ئیسراییل ، پشتیوانی له تیرۆریزم و به‌شداریی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناوچه‌یان كردوه.
له به‌یاننامه‌ی ڕۆژی ڕابردووی وه‌زاره‌ت ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هاتووه كه گه‌مارۆ نوێنه‌كانی ئا‌مریكا بۆسه‌ر كه‌س و لایه‌ن و دامه‌زراوه ئێرانییه‌كان یان كه پێوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه پێچه‌وانه‌ی قانوونی نێوده‌وڵه‌تیی و دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ رووحی ڕێكه‌وتنی ناوكی ئێران و زلهێزه‌كان هه‌یه.
ئێران له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا پێداگریی له‌سه‌ر هه‌قی ڕه‌وای خۆی ده‌كا و ده‌نووسێ، گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا ناتوانن پێش به به‌هێزكردنی توانای به‌رگریی ئێران بگرێ.
ئه‌و شیركه‌ت و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه له لیستی گه‌مارۆكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دان زیاتر شیركه‌ته ئه‌منیه‌تی و چه‌كوچۆڵ و بیناسازیی ئا‌مریكا ده‌گرێته‌وه كه له ئیسراییل چالاكی ده‌كه‌ن یان پێوه‌ندییان به وڵاتی ئیسراییله‌وه هه‌یه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ، هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندییه‌ك به‌و شیركهتانهوه قه‌ده‌غه‌یه و ماڵ و داراییه‌كانی ئه‌و شیركه‌تانه له له ژێر سه‌لاحییه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ڕاده‌گیرێ و ویزا و پاسپۆرت بۆ ئه‌و شیركه‌ت و لایه‌نانه دابین ناكرێ.
ئەم هەڵوێست گرتنەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەوڵەتی تڕا‌مپ جیا لە گوشارەکانی لەسەر پەروەندەی ناو‌کی ، بڕیارە گەمارۆی تازەتر بخاتە سەر ئێران.