شورای مافه‌كانی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارنامه‌ی پێشنیاریی وڵاتی سۆئێد، ئا‌مریكا، مه‌قدونیه و مولدازی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی مه‌ئمورییه‌تی عاسمه جه‌هانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه په‌سند كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕه‌شنووسی ئه‌م بڕیارنامه‌یه ڕۆژی هه‌ینی به ٢٢دهنگی ئه‌رێنی و ١٢ ده‌نگی نه‌رێنی و١٣ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سند كرا و له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگداندا، كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی به سیاسی و لایه‌نگرانه زانی.
نوێنه‌ری ئاڵمان به نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كیه‌تیی ئورووپا پشتیوانیی له مه‌ئمورییه‌تی ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران كرد و نوێنه‌ری وڵاتی بریتانیاش وێڕای ئاماژه به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت قسه‌ی كرد. هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی وێنزۆئێلا، كوبا و عێراقیش له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگدان قسه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری وڵاتی برزیلیش وێڕای ئاماژه به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران، ڕایگه‌یاند كه حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران جاڕنامه‌ی مافی شارۆمه‌ندیی ئیمزا كردوه و هه‌وڵه‌كانی بۆ گۆڕینی سزای ئێعدام بۆ زیندانی ماوه درێژ به باش زانی و ده‌نگی بێ لایه‌نیی به‌و بڕیارنامه‌یه‌دا.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی شورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،٤١وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوی له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا خوازیاری درێژكردنیوهی مه‌ئمورییه‌تی عاسمه جه‌هانگیر بوون.
عاسمه جه‌هانگیر ساڵی ڕابردوو وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئێران دیاری كرا.
ناوبراو له یه‌كه‌مین ڕاپۆرتی خۆیدا به‌ڕاشكاوی ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی له پێشێلكردنی مافی مرۆڤی وه‌ك به‌رته‌سككردنه‌وه ئازادی ڕاده‌ربڕین، هه‌ڵاواردن دژی ژنان و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان به‌رده‌وامه.
شایانی باسه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به “سیاسی و ناعادڵانه” و ” به كۆمه‌ڵێك زانیاریی ناڕاست و پێش داوه‌ریی نادروست” زانی و مه‌حكومی كرد.