به‌ره‌ی نیزامیی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند كه هێزی ده‌ریایی عه‌ره‌بستان، به‌شێك له مینه چێندراوه‌كانی دروستكراوه‌ی ئێران كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه له ده‌ریای سوور بڵاوكرابوویه‌وه، پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی هێزه‌كانی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی، ئه‌و مینانه به مه‌به‌ستی زیانگه‌یاندن به هێزه ده‌ریاییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له ئاتستی ده‌ریای سوور بڵاوكردۆته‌وه.
پێشتریش ده‌فته‌ری زانیاریی ده‌ریایی بارزگانیی ئا‌مریكا له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی مینی چێندراوی حوسییه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن و هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له باب ئه‌لمه‌نده‌ب و له نزیكی به‌نده‌ری “مخا” هۆشداری دابوو.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، داخرانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تێچوو و نرخی جیهانیی هه‌موو شتومه‌كه‌كان و به تایبه‌ت نه‌وت به‌رزبكاته‌وه.
له‌و پێناوه‌دا له مانگی ڕابردوو میلیشا چه‌كداره‌كانی حوس كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لیدهكرێ، له ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بستان هێرشیان كرده‌سه‌ر پاپۆڕێكی یارمه‌تیده‌ری ئیمارات و هه‌روه‌ها له ده‌ریایی سوور له مانگی ئۆكتوبری ساڵی ڕابردوو چه‌ندین جار پاپۆڕه‌كانی ئامریكایان مووشه‌كباران كرد.