لە گوندی تورجان لە بەڕێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، رێگری کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کاتێکدا خەڵکی گوندی تورجان بەتایبەت لاوان و گەنجان خەریکی ئامادەکاری بوون کە رێورەسمی نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو بە شکۆیەکی تایبەتەوە ئەو یادە بکەنەوە ، بەڵام ئیداری ئیتلاعاتی سەقز بە بانگهێشت کردن و هەڕەشە کردن لە بەڕێوەبەران ، رێگەی نەداوە تا ئێستا ئەو رێورەسمە بەڕێوە بچێ.
هەوالنێری کورستان و کورد لەو بارەوە رایگەیاند، ساڵانی پێشوو خەڵک هەر کەس بە تاک یان چەند کەسی لە بەردەرگەی ماڵان ئاگری نەورۆزیان دەکردوە، بەڵام ئەمساڵ لاوان و چالاکانی ئەو گوندە بە تاما بوون بە شێوەیەکی ڕێکوپێکترو بە روحی پێکەوەبوونەوە پێشوازی لە نەورۆز بکەن بەڵام ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری سەقز بە بانگهێشت کردنی لاوانی ئەو گوندە و وەرگرتنی “تعهد نامە”ی بە نووسراوە هەڕەشەیان لێیان کردوە کە رێورەسمی بەربڵاو بەڕێوە نەبەن.
هەواڵەکانی دیکەش باس لەوە دەکەن کە خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان خەریکی خۆ ئامادەکردنی بەڕێوە بردنی نەورۆزێکی کوردانەو شۆڕشگێڕانەن و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوە کە لە زۆربەی شار وگوندەکان جموجۆڵی هێزە ئەمنییەکان زیاتر بووە.