کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری دێهلۆرانی سەر بە پارێزگای ئیلام، بههۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستداوە.
سەرلە بەیانیی ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارێکی کورد، لە کاتی کار کردن لە بینایەکدا، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستداوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە، ئەو کڕێکارە کوردە لە کاتی ڕەنگ کردنی دیواری دیوی دەرەوەی باڵاخانەیەک، بە هۆکاری ناڕوون بەردەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، ئەو کرێکارە تەمەنی ٣٦ ساڵهی کورد، خەڵکی شاری دێهلۆران بووە و لە کاتی کار کردندا، لە نهۆمی شەشەمەوە بەربووەتەوە.
بەوتەی پزیشکی قانوونیی شاری ئیلام، ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی بەربوونەوە لە بەرزایی تووشی وەستانی کوتوپڕی دڵی بووە. سەرەڕای بریندار بوون و شکاویی هێندێک لە ئەندامەکانی جەستەی، هۆکاری مردنەکەی بە لە ناکاو ڕاوەستانی دڵی دانراوە.
شایانی باسه ئەو کرێکارە خاوەنی بڕوانامەی گرافیک و چەند ڕشتەیکی هونەریی دیکهشی بووە، کە بە هۆی نەبوویی کار و پیشە لە بەشی گرافیکدا، لە ڕێگەی کرێکارییەوە بژیوی ژیانی دابین کردوە.